مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌ توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری توركیا دژ به‌ حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌ شاری ئانكارا كۆبوونه‌وه‌.

ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری ئانكارا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net