“عه‌لی مۆسڵحی” ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی كاشان له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه، “عه‌لی مۆسڵحی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كاشانه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران مه‌حكووم كراوه. ئه‌و سزایه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌علیق كراوه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” به سێ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.