11
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، وێڕای میلیتاریزه‌كردنی گۆرستانه‌كانی شاری سنه، مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی په‌یمان منبه‌ر و یه‌حیا ڕه‌حیمی به به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی په‌یمان منبه‌ری و یه‌حیا ڕه‌حیمی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی كوژرانی چوار گه‌نجی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره، سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانیان كرد و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.