ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو محه‌ممه‌د قوبادلوو له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ئه‌و گه‌نجه‌یان به‌ڕێوه برد.
محه‌ممه‌د قوبادلوو، ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به و افساد فی الارض به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه وێڕای هۆشداری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ جێبه‌جێ کرا. هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی محه‌ممه‌د قوبادلوو، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی تاران له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.