34
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی شاری سنه به هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وی دروشم هاتنی ساڵی تازه‌یان له هه‌موو ئه‌وێندارانی ئازادی و به‌رابه‌ری پیروزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین پێنجشه‌ممه‌ی كۆتایی ساڵ له‌سه‌ر قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”یان به‌رز كردۆته‌وه.