ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، مه‌راسمی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه چوو و توندووتیژی لێكهوتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و لایه‌نگرانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی باكووری كوردستان له شاره‌كانی وان، ئێزمیر و ئێلح مه‌راسمێكی شكۆداریارن به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه بردووه و ده‌قی داخوازییه‌كانیان له بڕیارنامهكانیاندا خوێندووه‌ته‌وه. به‌ڵام له شاری ئیستانبوول هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگه‌یان نه‌داوه به‌شداربووانی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له مه‌یدانی ته‌قسیم كۆببنه‌وه و ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له شاری ئانكاراش مه‌راسمی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به به‌شداری به‌رینی كرێكاران و نوێنه‌ر و لایه‌نگرانی حیزبه چه‌په‌كان به‌ڕێوه چوو و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشم وترایه‌وه.