ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی فوئاد قه‌دیمی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دیوانده‌ره، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی فوئاد قه‌دیمی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیوانده‌ره له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه سروودی “تۆ نامری“یان خوێندووه و دروشمی “فوئاد هه‌سته پێ نه‌ورۆزه و جێژنی سه‌ركه‌وتنی كوردان نزیكه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١، فوئاد قه‌دیمی، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له دیواندره به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.