مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ تاران

بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی پێكرانی ئه‌و فڕۆكه‌ به‌ مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران، له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ گرت.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووان ده‌ستی پێ كرد و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به‌ دانانی كه‌لووپه‌لی به‌جێماو له‌ گیانبه‌ختكردووان و دانانی وێنه‌كانیان، یادی ئازێزانیان به‌رز ڕاگرت. مه‌حموود عه‌لیزاده‌ی ته‌باته‌بایی، پارێزه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له‌ وتارێك دا ڕایگه‌یاند: وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ بۆ دادگای نیزامی، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هێشتا به‌دواداچوونی بۆ نه‌كردووه‌. بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم یه‌كڕێزی و یه‌كگرتوویی خۆیان دووپات كرده‌وه‌ و خوازیاری محاكمه‌ و سزادانی تاوانباران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net