14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی ئێرانی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كۆبوونه‌وه و به خوێندی سروود و شێعر هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاریان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له مه‌زارگه‌كانی فێرده‌وسی و خه‌یام، چل ستوونی ئیسفه‌هان، پاسارگاد و ته‌ختی جه‌مشید كۆبوونه‌ته‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مووزیك دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و سروودیان خوێندووه. له نه‌یشابوور هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك، به‌ڵام خه‌ڵك به‌رگریان له خۆیان كردووه و ژنان و پیاوان درێژه‌یان به ڕه‌قس و سه‌ما داوه.