ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز ئاگریان داگیرساند و به‌ده‌وری دا شایی و خۆشییان ده‌ربڕی.
وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان له شاره‌كانی سنه، شنۆ، سه‌رده‌شت، داڵاهوو، كرێند، بۆكان، مه‌ریوان، مهاباد، سه‌قز و دیوانده‌ره ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه و به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه سه‌مایان كردووه. له گونده‌كانی ئه‌وێهه‌نگ، دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر و مه‌ره‌بزان ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ئاڵای سووریا‌ن به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له زه‌ڕینه و ئاوایی قه‌ره‌گوێز و یاڵه‌خچی بۆكان گه‌نجانی یه‌کسانیخواز به ده‌وری ئاگری سه‌ركوتن دا ئاڵای سووریا‌ن به‌رز كردووه‌ته‌وه و سه‌مایان كردووه. هه‌روه‌ها له فه‌له‌كه‌ی ساعه‌تی مهاباد خه‌ڵكی ئازادیخواز تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام بوون و ئاهه‌نگیان گێڕاوه و له داڵاهوو و كرێندی كرماشان، خه‌ڵكی ئازادیخواز وڵامی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمیان نه‌داوه‌ته‌وه ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداریان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز به‌ڕێوه بردووه، له شاری بانه‌ش له چه‌ندین شوێنی جیاوازدا مه‌راسمی نه‌ورۆز گیراوه، وه‌رزشوانانی ئه‌و شاره له یه‌کێك له سالۆنه وه‌رزشیه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و وێرای رێزگرتن له یادی شه‌ش شاخه‌وانی گیانبه‌ختکردووی ئه‌و شاره به پێشکه‌شکردنی شاخه‌ی گول رێز له ناودارانی وه‌رزشی ئه‌و شاره گیرا.