ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران ژن و پیاوای ئازادیخواز له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، شاباد، ئیلام، دێولان و بۆكان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به‌ده‌وری دا ئاهه‌نگیان گێڕا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوان به جل و به‌رگی ڕنگاوڕه‌نگی كوردی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌رۆز له گوندی سلێنی مه‌ریوان، سه‌ڵوات ئاوای سنه، شارستانی شاباد، ئاوایی ته‌لواری سه‌ر به شاری دێولان، ناوچه‌ی ئاسمان ئاوای ئیلام و گوندی گردی قه‌بران له بۆكان بوون و وێڕای نیشاندانی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد، ئاهه‌نگی شایی و خۆشییان گێڕاوه. شایانی باسه كه له گوندی بێورانی سه‌رده‌شت سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌رۆز گرتووه به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆڵیان نه‌داوه و به داگیرسانی ئاگر و ڕه‌ێوڕه‌سمێكی بچووكیان به‌ڕێوه بردووه.