به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان، له گه‌رده‌نه‌ی ئارێز له جاده‌ی مه‌ریوان مه‌راسیمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به كۆبوونه‌وه له گه‌رده‌نه‌ی ئارێز كه شوێنی جێگیربوونی گوردانی شوان بووه، وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و تراكتیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه. به‌دوای خوێندی سروود، خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ڕاگیراوه و دواجار یه‌كێك له ئاماده‌بووان له‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی پڕ له شانازی گوردانی شوان قسه و باسی كردووه و له كۆتاییش دا، ناوی یه‌ك به یه‌كی گیانبه‌ختكردووان خوێندراوه‌ته‌وه و ڕێز له فیداكارییه‌كانیان گیراوه.