26
له درێژه‌ی سیاسه‌یت سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه كه درێژه‌ی چالاكی ده‌رمانخانه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی یاسای حیجابی ئیجباری مه‌رجدار كراوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ڕژیم له‌و باره‌وه وتی:ئه‌گه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك یاسای حیجابی ئیجباری پێشێل بكات سه‌ره‌تا هۆشداری پێ ده‌درێت و ئه‌گه‌ر هۆشداره‌كان كاریگه‌ر نه‌بوو، جه‌ریمه ده‌كرێت. گه‌ر تاوانه‌كه دووپات بێته‌وه خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كه ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.