86
ڕێكخراوی ژینگه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه زیاتر له ٢٦ هه‌زار كه‌س له ٣٣ شاری ئێران به‌هۆی پیس بوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هه‌وا و گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وای سه‌ر به ڕێكخراوی ژینگه ڕایگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له ٣٣ شاری ئێران له ساڵی ١٤٠١، زیاتر له ٢٦ هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیس بوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم زیانی ماڵی پیس بوونی هه‌وای به ٣ ملیارد و ١١ ملیۆن دۆلار خه‌مڵاند و وتی: شاری تاران به زیاتر له شه‌ش هه‌زار قوربانی، زورترین ئاماری مه‌رگ و میری له نێو شاره‌كانی ئێران تۆمار كردووه.