3
شه‌وی سێشه‌ممه ٢ی گوڵان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ له زیندانی ناوه‌ندی زاهدان به ناوی یووسف ڕه‌خشانی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندانی زاهدان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان به بنه‌ماڵه‌ی یووسف ڕه‌خشانیه‌وه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌تان له زیندان دا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به میدیاكانیان وت: ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان قسه‌یان كردووه و ته‌ندرووستی باش بووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه. ئێمه خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندانین و سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و زیندانه تۆمار ده‌كه‌ین.