23
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، ته‌رمی خوێندكارێكی بواری ددان پزیشكی زانكۆی ڕه‌فسه‌نجان به ناوی “محه‌ممه‌دحسێن ده‌شتی” له به‌رزایه‌كانی كوێستانی سه‌رچه‌شمه دۆزرایه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، “محه‌ممه‌دحسێن ده‌شتی” پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له زانكۆ ون بووه و به‌دوای یه‌ك حه‌فته ته‌رمه‌كه‌ی له به‌رزاییه‌كانی سه‌رچشمه‌ی شاری ڕه‌فسه‌نجان دۆزراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی پۆلیس، هۆكاری مردنی ئه‌و خوێندكاره فڕێدانی له به‌رزایی بووه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ده‌ور و نه‌خشی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له كوشتنی ئه‌و خوێندكاره ده‌كه‌ن.