33
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كاروون، چوار به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندی ٣ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به هۆكارێكی نادیار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥ به‌ندكراوی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دره‌وه‌ی زیندان گوازراونه‌ته‌وه.
به‌ندی ٣ی زینه‌دانی شه‌یبانی ئه‌هواز شوێنی زیندانیكردنی تۆمه‌تبارانی دزی و مادده‌ی هۆشبه‌ره و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه به به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ند و ژاراویبوونیان ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناڕوونی چاره‌نووسی ١٥ به‌ندكراوی دیكه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان.