20
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ڕایانگه‌یاند: له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی دا شه‌ش تووشبوو به نه‌خۆشی ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ له‌و پارێزگایه شناسایی كراون كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه.
هاتنی لافاو، نه‌بوونی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری، كه‌م بوونی كادری ده‌رمان، پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه، هه‌ژاری و بێبه‌ری بوون له ئیمكانات سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ له ئوستانی سیستان و به‌لووچستانه و له ساڵی ڕابردووش، ٧٧ كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌و نه‌خۆشیه تووش بوون.