2
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان ده‌یان بازگه‌ی پشكنینیان له سه‌رجه‌م مه‌یدان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره دا داناوه و خه‌ڵك ئازار ئه‌ده‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هه‌موو ئه‌و ئۆتومبێلانه‌ی پلاكی كرماشانیان پێ نییه، ده‌پشكنن و مۆبایلی سه‌رنشینه‌كانی زه‌وت و فایله شه‌خسییه‌كانیان چاودێری ده‌كه‌ن. مێحوه‌ره‌كانی سنه، ئه‌هواز و شاباد له ژێر چاودێری چڕی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم دایه و له هه‌موو گه‌ڕكه‌كاندا بازگه‌ی پشكنینی به‌سیج دانراوه. شارومه‌ندانی كرماشانی ڕایانگه‌یاندووه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، له خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو ده‌كاته‌وه.