
ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پاش كۆنترۆڵ كرانی شارستانی ئاودانان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری سه‌ربازی و سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایه كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌نجامی وڵامدانه‌وه‌ی هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی له پارێزگای ئیلام و به تایبه‌ت له شاره‌كانی ئاودانان و سه‌راوڵه، ناڕازیان به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆی ناچار به هه‌ڵگرتنی چه‌ك بوو و له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیمدا، لانیكه‌م سێ چه‌كداری ڕژیم كوژران و ٨ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، پاش كۆنترۆل كرانی ئه‌و شاره له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه و هه‌ڵاتنی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان و دیسان كۆنترۆل كردنی ئه‌و شاره، هێزێكی زۆری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كان له شارستانه‌كانی پارێزگای ئیلام كردووه و مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره له سه‌ر گیانی خۆپێشانده‌ران له ئارادایه.