به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی ترسی له دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵات، هێزێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان كردووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری له دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به حكومه‌ت، كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و قهرههنگیانی بانگهێشت و لێپرسینهوهیلێكردوونو ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كردووه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سه‌قز كردووه و خاڵێكی پشكنینی زۆریان داناوه.