به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی هه‌ینی خوێناوی زاهدان، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایه كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له شاری زاهدان چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌یان به سووتاندنی ته‌گه‌ری ئۆتۆمبیل به‌ستووه و ڕووبه‌ڕووی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی به‌لوچ له ڕێكه‌وتی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ هه‌تاوی، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایه كردووه و به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین ده‌یه‌وێت ڕێگری له كۆبوونه‌وه و دیسان ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك بگرێت.