3
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، تەرمی “بەختیار مەسعوودی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” و خەڵکی شاری شنۆ، لە ماڵی باوکیدا دۆزرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش ٦٧ ڕۆژ ئەشکەنجە و ئازار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیونی، بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری گیان لە دەستدانی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.