23
له دوای هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “نێسا نه‌سیری” شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی كرماشان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه باوكی نێسا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه و بهدوادوچوونی بنهماڵهكهیوڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “نێسا نه‌سیری” هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و بنه‌ماڵه، به‌ڵام له دوای گه‌ڕانی ماڵه‌كه‌یان، كاتێك ناوبراویان نهدۆزییه، باوكی به ناوی “عه‌لی ئه‌كبه‌ر نه‌سیری“ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی نادیار ئه‌یگوازنه‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، تا ئێستا كه‌س وه‌ڵامیانی نه‌داوه‌ته‌وه.