34
وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “وریشه مورادی” ناسراو به “جوانا سنه”، ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)، له زیندانی ئێڤین دا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ، “وریشه مورادی” له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ر گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسیه پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. له چه‌ند حهفتهوی ڕابردوودا، كه‌یفه‌رخواستی ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له پژاك ده‌ركرا و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران كراوه.