
لە ئەنجامی جەنگی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، “دەیان” خێزانی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە لوبنان گیریان خواردووە و رووبەڕووی دۆخێکی سەختی گوزەران بوونەتەوە.
بە وتەی چالاکڤانێکی کورد لە باشووری لوبنان، تاوەکو ئێستا دوو کوردی رۆژئاوا لە ئەنجامی هێرشەکان گیانیان لەدەستداوە و هیچ رێکخراوێکیش هاوکاریی پەنابەرە سووریایی و کوردەکان ناکات. یەکێک لە کێشە گەورەکانی بەردەم ئەم پەنابەرانە، بوونی جیاوازی لە دابەشکردنی هاوکارییەکانه. دەوترێ رێکخراوەکان و حکومەتی لوبنان، 300 دۆلار دەدەنە ئاوارە لوبنانییەکان، بەڵام هیچ هاوکارییەک پێشکەشی پەنابەرە سووریاییەکان، چ کورد و چ عەرەب، ناکرێ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی جەنگەوە نرخی کاڵاکان زۆر بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە نرخی بوتڵێک گازی ماڵان لە 10 دۆلارەوە بووەتە 27 دۆلار.