23
فەرید پەژووهی، خوێندکاری کوردی خەڵکی مەریوان، شەش ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
دوای شەش ساڵ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم لاوە، ئێدارە و دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان و هەروەها سیستەمی دادوەری و ڕێکخراوی زیندانەکان، تا ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ئهملاوه ئامادە نهبوون وەڵام بدهنهوه. دوو ساڵ لەمەوبەر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دایکی فەرید پەژووهی داوای بەدواداچوونی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵامدانەوەی دامودەزگاکانی حکوومەتی سەبارەت بە دۆخی کوڕەکەی کرد، بەڵام تا ئیستا بە درۆ کردن و حاشا کردنی دامودەزگا ئەمنیەکان لە دەستگیرکردنی فهرید، چارەنووسی نادیارە و بنهماڵهكهی له نیگهرانیدان.