ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، “سامان یاسین” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، پاش یه‌ك ساڵ و نیو به‌ندكران، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌جه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ئه‌مین ئابادی شاری ڕه‌ی گوازاریه‌وه.
“سامان یاسین” ڕۆژی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مین ئابادی شاری ڕه‌ی ڕاگوێزرا و پاش چه‌ند ڕۆژ دووباره گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فایلێكی ده‌نگی بڵاو كردبوو و تێدا داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كرد. سامان له‌و فایله ده‌نگیه‌دا وتبووی كه ئه‌گه‌ر تاوانێكی ئه‌نجام داوه سزای بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا له‌سێداره‌ی بده‌ن تاكوو له‌و بیلاتهكلیفیهدا ڕزگاری بێت. قازی سه‌ڵه‌واتی ئه‌مجاره‌ش بڕیاری داوه كه ئه‌و چالاكه سیاسیه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مین ئاباد بگوازنه‌وه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.