10

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، وڵاتی تاجیکستان بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان و هەروەها خراپی دۆخی ژیانی خەڵک، چەندین ترێلی هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی ئێران کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکان، کاروانێکی گەورەی هاوکاریی مرۆیی لە تاجیکستانەوە بەرەو ئێران ڕێکخراوە کە زیاتر لە هەزاران تۆن مەوادی پێویست لەخۆ دەگرێت. ئەم هاوکارییانە بریتین لە دەرمان، کەلوپەلی پزیشکی، خواردن، جل و بەرگ، چادر و کەلوپەلی سەرەتایی ژیان. بە وتەی بەرپرسانی تاجیکستان، ئەم هەنگاوە بۆ پشتگیریی هاووڵاتیان لە دۆخی قەیراناوی ئێستادا ئەنجام دراوە.