پارێزه‌ری “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: په‌روه‌نده‌ی ئه‌و باوكه دادخوازه پاش چه‌ند مانگ به‌ندكران ڕه‌وانه‌ی دادگاكانی نهزهرائاباد و كه‌ره‌ج كراوه.
ڕۆژی ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠١،”محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “محه‌ممه‌د حسێنی” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌سێداره دران. هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢دا “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی دادخوازی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌ره‌ج گواسته‌وه. “عه‌لی شه‌ریف زاده‌ی ئه‌رده‌كانی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی كه‌ره‌می ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: په‌روه‌نده‌ی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “وه‌رگرتنی ماڵی ناشه‌رعی” و “پوڵشوویی” ڕه‌وانه‌ی دوو دادگای كه‌ره‌ج و نهزهرائاباد كراوه و ده‌ستڕه‌سی به په‌روه‌نده‌كه‌ی نییه.