له‌م دوایانه‌دا وێڕای گه‌مارۆكانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر سیسته‌مه بانكییه‌كانی لوبنان و پابه‌ندبوونی بانكه لوبنانییه‌كان به تحریمهكانی ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامی یه‌ك ملیارد دۆلاری به گرووپی حیزبۆڵڵا گه‌یاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران به هاوكاری بانكی مللی ئێران و به سوئیستیفاده له كۆدی مللی شارومه‌ندان، پاسپۆرتی ساخته‌ی تۆمار و ئه‌رزی بۆیان دیاری كردووه تاكوو له ڕێگه‌ی سامانه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كارته بانكییه‌كانه‌وه به شێوه‌ی مه‌جازی و حه‌قێقی پاره بۆ كه‌سانێك له لوبنان بگوازنه‌وه. پایه‌گای هه‌واڵنێری ئهلمهحاك ٢٤ی چاپی به‌یرووت له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ پوڵشوویی بانكی ناوه‌ندی لوبنان له‌م دوایانه‌دا شوێن په‌نجه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری هاورده بۆ ئه‌و وڵاته‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك ئه‌كاونتی بانكی بلۆك كردووه، به‌ڵام به‌هۆی مه‌جازی بوونی به‌شێك له حسابهكان بلۆك كردنیان زۆر ئه‌سته‌مه.