ناكۆكی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری ئیسلامی و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی نزیك له‌و وڵاته خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسڕائیل ئاماده‌ كردووه‌ و به‌ زوویی ئه‌و هێرشه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، پایگاكانی په‌دافه‌ندی خاته‌مۆلئه‌نبیای سپا و ئه‌رته‌ش و سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باش و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ له‌ فڕێنی فڕۆكه‌ی موسافربه‌ری قه‌ده‌غه‌ كرا. له‌ ئاسمانی ئێرانیش فڕینی فڕۆكه‌كان ڕاگیرا و شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئاڵمان و توركیا هه‌موو گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران و چه‌ند وڵاتی وه‌كوو سووریه‌ و عێراق ڕاگرت. له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باش و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كۆماری ئیسلامی كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان، به‌ تووندترین شێوه‌ وڵام ئه‌درێته‌وه‌، جۆ بایدنیش له‌ وتارێكدا ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مرێكا به‌ هه‌موو توانای نیزامیه‌وه‌ پشتیوانی له‌ ئیسڕائیل ده‌كات. كاتژمێر سێ شه‌و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان گرت و سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی شه‌ڕێكی ناوچه‌ی هۆشداریان دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net