17
به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “موته‌لب ئه‌حمه‌دیان“، كه له ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوییه‌وه له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدایه. له نامه‌یه‌كدا خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و بێبه‌شبوونی له ده‌رمان ڕاگه‌یاند.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٩ له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به كۆماری ئیسلامی” و “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كان“، حوكمی ٣٠ ساڵ به‌ندكران و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی “میناب“ی به سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ماوه‌ی ١٥ ساڵ له حوكمه‌كه‌ی به بێ ڕۆژێك موره‌خه‌سی تێپه‌ڕ كردووه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی زۆری له به‌ندیخانه، تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه.