وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا وێڕای پیرۆزباییكردنی ئه‌و ڕۆژه، جه‌ختی له سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كان كرد.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له پێناو ئازادی دا به‌خت كرد تا جه‌ماوه‌ر به سه‌ربه‌ستی بژین. له سووچی زیندانه‌وه ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنتان لێ پیرۆزبایی ده‌كه‌م، ئه‌مساڵ له كاتێكدا ڕۆژی ٨ی مارس جێژن ده‌گرین كه بۆنی خۆشی سه‌ركه‌وتنی ژنانی كۆمه‌ڵگا دێت و شانازی ده‌كه‌م كه له سه‌ده‌ی ٢١ دا زه‌نجیره‌ی خه‌باتی ژنان ڕۆژ له دوای ڕۆژ یه‌كڕیزتر و به‌هێزتر ده‌بێت. سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ده‌ی ئازادی ژنانه و كۆمه‌ڵگا كاتێك ڕزگار ده‌كرێت كه ژنانی به ئازادی بژین. سێبه‌ری شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا باڵی كێشاوه و ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارانی دژه ژن ده‌كات. له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا جه‌ماوه‌ر و حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستانه‌وه، هه‌ر چه‌ند سه‌ركوت وه‌حشیانه و به سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام به‌رخۆدان به‌هێزتر بووه، ده‌سه‌ڵاتداران بۆ شه‌ڕ تێئه‌كۆشن و خه‌ڵك بۆ ئاشتی و دیمۆكراسی. له زیندانه‌كانیش دا سه‌ركوت درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژ نییه مرۆڤ له سێداره نه‌درێت، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت درێژه‌ی هه‌یه و نه‌یتوانیوه خه‌ڵك بترسێنێت. ئازادی تاوانی ده‌وێت و من وه‌كوو ژنێكی ئازادیخواز له ته‌نیشت ژنانی تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كان خه‌بات ده‌كه‌م و دڵینام كه به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی سه‌ر ئه‌كه‌وین، خه‌بات كردن كات و ساتی نییه هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ین به گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان.