12
پێنج به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له نامه‌یه‌ك دا پشتڕاستبوونه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی سێ زیندانی به ناوه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوویان له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
سه‌عید ماسووری، لوقمان ئه‌مین پور، محه‌ممه‌د شافعی، سپێهر ئیمام جومعه و مه‌یسه‌م دێهبانزاده له نامه‌كه‌یاندا داویان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بخه‌نه گڕ و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی بۆ پێش‌گرتن له ڕووخانی، حوكمی ئێعدامی ٥٠ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ش پشتڕاست بكاته‌وه.