ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئاره‌ش سادقی و چه‌ند چالاكی سیاسی دیكه له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ته به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ژنی كورد به ناوه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دا.
له نامه‌ی چالاكانی سیاسی دا هاتووه، ئێمه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دین. هاواری ئێمه ته‌نیا بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می نییه به‌ڵكوو ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر توندووتیژی و ئازاری سیستماتیكی ژنانی كۆمه‌ڵگایه. ئه‌و سێ چالاكوانه نه‌ك تاوانبار نین به‌ڵكوو خۆیان قوربانی ده‌سه‌ڵاتێكی پیاوسالار و دژه ژنن و له به‌رانبه‌ری دا بوێرانه وه‌ستاون. تۆمه‌ته‌كانیان هه‌موو بێ بنه‌مان و مه‌ترسی له سێداره‌دانیان ڕاسته‌قینه‌یه، باش ده‌زانین كه له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به سه‌ر به‌ندكراو و بێبه‌شكردنی له حه‌قی حه‌یات ڕه‌وه‌ندێكی ئاساییه، به‌و بۆنه‌وه بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه وه‌كوو هاوكاری له‌گه‌ڵ زاڵم ده‌بینین. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازه‌كانی توندووتیژی و كوشتن دا ئاشناین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی یاسا، عه‌داله‌تی كردووه به ئامرازێك بۆ له‌ناوبردنی چالاكوانانی سیاسی.