37
ئیتلاعاتی سپای پاسداران پاش بانگکردنی هونەرمەند “بابەک محەممەدی”، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، لەژێر ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دا ناوبراویان ناچار كرد كه به پێچەوانەی ویستی خۆی قسە بكات و داوای لێبوردن لهو ڕێكخراوهیه بكات.
ئەو گرتە ویدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە “بابەک محەممەدی” لهژێر گوشاری بەكرێگیراوانی سپای پاسداران، ناچار بووە لە بەردەم كامێرادا “داوای لێبوردن” بکات. شایانی باسهكه لەو گرتە ویدیۆیهدا ئاسهواری ئهشكهنجه و لێدان به دهموچاوی بابهكهوه دهبێنرێت.