101
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی لۆمه‌ندی فه‌ڕاسنه، ده‌وڵه‌تی ڕووسیه كرێكاران و خۆێندكارانی بیانی له‌و وڵاته ناچار ده‌كات تا له شه‌ڕی ئۆكراین به‌شداری بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شداری نه‌كات، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا حه‌فته‌نامه‌ی “نۆوێل ئۆبسێرواتۆر”ی فه‌ڕانسه‌وی له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ ناردنی سه‌ربازانی پێشووی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان، به مه‌به‌ستی شه‌ڕ له ئۆكراین كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی به بیانووی وه‌رگرتنی مافی شارومه‌ندی ڕووسیه و حه‌قده‌ستی زۆر، سه‌ربازانی پێشووی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان كه له ئێران دا ده‌ژین، بۆ شه‌ڕی ئۆكراین ده‌نێرێت.