ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی پوڵی كردنی په‌روه‌رده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
پاش بڕیاری وه‌زاره‌تی زانیاری بۆ زیادكردنی سه‌داسه‌دی نرخی خۆراك له ساڵی تازه، بڕینی وامی دانشجوویی و گران كردنی نرخی خوابگا، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له ئاست سیاسه‌تی پوڵی سازی په‌روه‌رده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی خوێندكاران، نرخه‌كان تا ئاستێك هه‌ڵكشاوه كه چیتر ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن، پێشتریش له نێوان دوو ترمی خوێندن دا خۆراكی خوێندكارانیان بڕی بوو كه كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێی به‌رنامه‌ی حه‌وته‌می گه‌شه‌پێدان، به‌لانیكه‌م ٤٥٪ی خوێندكارانی ڕۆژانه‌ی زانكۆ ده‌وڵه‌تیه‌كان، ناچارن ته‌واوی هه‌زینه‌كانی خوێندن له گیرفانی خۆیان دابین بكه‌ن، له حاڵێكدا بودجه‌ی ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌ر ساڵه به ڕێژه‌یێكی به‌رچاو زیاد ده‌كرێت.