
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٣ ڕۆژه هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران ئه‌ده‌ن، شه‌وی ڕابردوو به هۆی له سه‌روه بوونی ژماره‌ی هاووڵاتیان له كۆبوونه‌وه‌كاندا، ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دانیشتوانی شاری “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی ئه‌و شاره‌یان به تەواوی كۆنترۆڵ كرد. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له وڵامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمدا، ناچار به خۆپاراستنی ڕه‌وا ده‌بن و هه‌ر بۆیه ئه‌و هێزانه ناچار به به‌جێهێشتنی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره بوون.