ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان دژ گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر موعه‌لیمان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به‌ ساز كرانی دۆسیه‌ دژ به‌ سێ موعه‌لیم و چالاكی سنفی شاری سه‌قز، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیتاهر قادرزاده، ئه‌حمه‌د قادری و سلێمان عه‌بدی، به‌ سكاڵای دادستانی ڕژیم له‌ شاری سه‌قز و به‌ هاوكاری ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ دۆسیه‌یان بۆ ساز كراوه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كەدا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕه‌وه‌ندی ساز كرانی دۆسیه‌ بۆ ئه‌و سێ موعه‌لیمه‌ به‌ ته‌واوی نایاساییه‌ و پێویسته‌ كۆتایی به‌ گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر چالاكانی سنفی و موعه‌لیمان بێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net