30
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان و سوید له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد خۆپێشاندانیان كرد.
پاش له‌سێداره‌دانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، ” پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم”، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێرانیانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گرته‌وه، ڕۆژانی سێشه‌ممه و دووشه‌ممه، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، كانادا و ئه‌مریكا دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره بوون.