3
بازاڕیانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕxی.
به وته‌ی كاسبكارانی ناڕازی، بڕینی سێ بۆ چوار ساعه‌ت كاره‌با له ڕۆژێكدا، زیانی زۆری لێ داون و هه‌موو دووكانداره‌كان نه‌یانتوانیوه ژنڕاتۆر بكڕن. بڕینی كاره‌با له حاڵێكدایه كه ئیداره‌ی به‌رق هه‌ر مانگ قه‌بزی مه‌سره‌فی كاره‌با بۆ دووكانداران ده‌نێرێت و به‌رده‌وام داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كات.