2
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، برای “بابه‌ك شه‌هبازی” هاووڵاتی له سێداره دراو، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدییۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم ڕاوه‌ستاوه.
برای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ترساندنی خه‌ڵك، له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی بێ‌تاوان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكان و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی زیندانی درێژ ماوه به سه‌ر ناڕازیاندا، ناتوانێت ده‌نگی خه‌ڵكی ئازادی خواز کپ بکات. هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئێران به له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی ناترستن و ده‌ست له داخوازیەکانیان ناكشێنه‌وه.