4
شه‌وی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و دژبه‌رانی سزای سێداره له‌به‌رده‌م زیندانی قزلحه‌سار دا كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه پێنج به‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌سار كران. شه‌وی سێشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و دژبه‌رانی سزای ئێعدام له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون، به‌ڵام به‌یانی چوارشه‌ممه حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه جێبه‌جێ كرا.