25
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیسم له شاری قوم كۆبوونه‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌رمانی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیسم ده‌ست ناكه‌وێت و به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ دابینكردنی ده‌رمانی پێویست و حیمایه‌ت له بنه‌ماڵه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش پێشتر به‌ڵێنی دابوو ئیمكاناتی په‌روه‌رده بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیسم دابین بكات، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ نه‌گرتووه و بنه‌ماڵه‌كان ناچارن منداڵه‌كانیان ببه‌نه ناوه‌نده خسووسیه‌كان و ئه‌ویش پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت كه بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان توانای په‌رداختیان نییه.