ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له زانكۆكانی بلژێك، ژنێڤ له سویس و تۆرینی ئیتالیا دژبه ژنیۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕایله‌وه مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی ناڕازی به هه‌ڵدانی خێوه‌ت و مانگرتن له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه نیشان داوه. مانگرتووان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جیگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكوور و باشووری غه‌زه، به لانیكه‌م ٨٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٤٥ هه‌زار كه‌س له ڕه‌فه‌ح ئاواره بوون و وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ش ڕێژه‌ی قوربانیانی ٣٥ هه‌زار و ١٧٣ كه‌س ڕاگه‌یاند.