ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووت فه‌ره‌نگی له‌ كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووت فه‌ره‌نگی له‌ كوردستان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانی ساڵانی ڕابردوویان بۆ درووست كردنی كارخانه‌ و ساردخانه له‌و پارێزگایه‌ جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

به‌وته‌ی كه‌شاوه‌زرانی ناڕازی، پێشتر ٨٠ بۆ ٨٥ له‌ سه‌دی تووت فه‌ره‌نگی ئێران له‌ پارێزگای كوردستان به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ئێستا بۆ ٦٥ له‌ سه‌د دابه‌زێوه‌. هه‌روه‌ها داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ گرینگه‌ كه‌ به‌ زێڕی سووری كوردستان ناسراوه‌، ده‌ڕواته گیرفانی ده‌ڵاڵه‌كان و كه‌شاوه‌زران سوودێكی وه‌های لێ نابینن. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كه‌شاوه‌رزان، پێشتر ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی درووست كردنی ساردخانه‌ی پێشكه‌وتوو و هه‌روه‌ها كارخانه‌ی موره‌با و ئاومیوه‌سازی دابوو تاكوو به‌رهه‌می زیاده‌ی كه‌شاوه‌زران خه‌سار نه‌چێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كه‌شاوه‌رزیه‌ ڕوو له‌ كه‌م بوونه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net