29
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووت فهرهنگی له پارێزگای كوردستان له ئاست كه‌می نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌هره‌مه‌ندبوونی ده‌ڵاڵه‌كان ناڕازین و د‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به كه‌شاوه‌رزان نادات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تووت فهرهنگی به‌هۆی چالاكی ده‌ڵاڵه‌كانی كوردستان تووشی زیان و زه‌ره‌ر بوون. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، نرخی فرۆشتنی هه‌ر كیلۆ تووت فهرهنگی له بازاڕ ٧٠ بۆ ٨٠ هه‌زار تمه‌نه له حاڵێكدا ده‌ڵاڵه‌كان به نرخی ١٣ هه‌زار تمه‌ن له كه‌شاوه‌رزانی ده‌كڕن و ئه‌و نرخه وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مه‌كانیان نییه.