شه‌وی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
لە دووهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و شەوی کوشتنی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ٢٥ ژنە زیندانیی سیاسی لە به‌ندیخانه‌ی ئێڤین لە حەوشەی زیندان دا کۆبوونەوه و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی“، “ئازادی، ئازادی، ئازادی“، “گیان بڕوات، سەر بڕوات، ئازادی هەرگیز ناڕوات“، “بەندی ژنانی ئێڤین، هاودەنگ و هاوپەیمان، تا هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام“یان به‌رز كرده‌وه. ژنانی به‌ندكراو ناوی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی ژێنایان بانگه‌واز كرد و به‌دوای دا سروودی بلاچاویان خوێنده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ژنانی زیندانی به نیشانه‌ی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری سه‌رپۆشه‌كانیان له نێو حه‌وشه‌ی زیندان دا ئاگر داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان مان ده‌گرن.